به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاری مهاباد له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ١٤١ گوندی سه‌ر به شارستانی مهاباد تووشی که‌می ئاو بوون و ١٠ گوند به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت، له حاڵێكدا به‌ندئاوی مهاباد توانای دابینكردنی ئاوی ئه‌و گوندانه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی مهاباد له ئاست كێشه و گرفتی خه‌ڵك كه‌مته‌رخه‌مه و بایه‌خ به ژیانی سه‌ختی گوندنشینان نادات. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه له ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌ی ئاوی مهاباده‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین بكات به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئێستا به‌رپرسانی شاری مهاباد به‌ڵێنیان داوه له ڕێگه‌ی لێدانی بیر، ئاوی ئه‌و ١٠ گونده كه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین دابین بكه‌ن.
