کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی سیستان و به‌لووچستان له‌ ئاست كه‌م ئاوی

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی سیستان و به‌لووچستان له‌ ئاست كه‌م ئاوی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی چه‌ند گوند له‌ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ ئاست كه‌م ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژنان بوون ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئاو بۆ كه‌شاوه‌رزی، به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ نێو چوون و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌. ناڕازیان هه‌روه‌ها  وتیان مه‌عیشه‌تیان گرێ دراوه‌ به‌ كه‌شاوه‌رزی و ئێستا ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.