به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاری “شاباد“ی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان، له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕازین و ده‌ڵێن: دۆخی ژیانیان زۆر خراپه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه، گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاری “شاباد” تووشی كه‌مئاوییه‌كی سه‌خت بوونه‌ته‌وه و به‌هۆی خراپی ڕێگه‌بانه‌كان، تانه‌كه‌ری ئاو به‌سه‌ختی ئاویان بۆ دابین ده‌كات. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها وتی: له گه‌رمای هاویندا به‌رده‌وام به‌رقیان ئه‌پچڕیت و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی هه‌زینه‌یه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌كان و وێڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.