کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاباد به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاباد به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاریشابادی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرماشان، له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕازین و ده‌ڵێن: دۆخی ژیانیان زۆر خراپه‌ و هیچ  ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌، گوندنشینانی ده‌ورووبه‌ری شاریشابادتووشی كه‌مئاوییه‌كی سه‌خت بوونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی خراپی ڕێگه‌بانه‌كان، تانه‌كه‌ری ئاو به‌سه‌ختی ئاویان بۆ دابین ده‌كات. ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌روه‌ها وتی: له‌گه‌رمای هاویندا به‌رده‌وام به‌رقیان ئه‌پچڕیت و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی هه‌زینه‌یه‌كی زۆری خستووه‌ته‌ سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌كان و وێڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.