کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی گه‌ڕه‌كه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئیلام له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ناڕه‌زایه‌تی گه‌ڕه‌كه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئیلام له‌ ئاست نه‌بوونی 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی ئیلام له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی پێنجی ئاشووری ئیلام ڕۆژی ڕابردوو به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان خوازیاری قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان، دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، درووستكردنی پارك، سالۆنی وه‌رزشی و شوێنی سه‌یران بۆ منداڵان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، شاره‌وانی ساڵانه باج له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ردا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ شارومه‌ندان دابین ناكات.