کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی گه‌نجانی بێكاری غه‌یزانیه‌ له‌ خووزستان

ناڕه‌زایه‌تی گه‌نجانی بێكاری غه‌یزانیه‌ له‌ خووزستان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی بێكاری شارۆچكه‌ی غه‌یزانیه‌ی خووزستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان له‌ شیركه‌ته‌ نه‌وتیه‌كان و هه‌ڵاواردن له‌ شیركه‌تی ماروون كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان به‌ داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی غه‌یزانیه‌ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌بوونی جیاوازی له‌ كاتی دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: شیركه‌ت نه‌وتیه‌كانی خووزستان وێڕای هه‌موو داهاتێكه‌ هه‌یانه‌ هیچ سوودێك به‌ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ ناگه‌ینن و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها هه‌بوونی ئه‌و شیركه‌تانه بووه‌ته‌ هۆی پیس بوونی ژینگه‌ و زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك گه‌یشتووه‌.