ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی شارەوانی شاری سی سه‌خت لە بەرامبەر نەدانی زیاتر لە ساڵێک حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تییه‌وه ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەوتەی نوێنەری کرێکاران، جگە لە پاشەکەوتی حه‌قده‌ست، نزیکەی شەش کرێکاری ئەم شارەوانییە بەهۆی پاشەکەوتی بیمە له مافی خانەنشینی بێبه‌شن و ڕایگه‌یاند: شاره‌وانی سی سه‌خت هێچ حه‌قده‌ستێكی له ساڵی 1400وه به كرێكاران نه‌داوه. لە هەمان کاتیش‌دا جیاوازی مووچەی ئه‌مساڵیان وەرنەگرتووە و لە کۆتاییدا ئەم کرێکارە وتی: کە بە هۆی بێتوانایی شارەوانی لە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی، داواکاری کرێکاران جێبه‌جێ ناكرێ.