ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و دانیشتووانی شاری كرندی غه‌رب له پارێزگای كرماشان، له ئاست بڕێنه‌وه‌ی دارستانه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شارەوانی شاری كرند دەیان داری سەراوی ئه‌و شاره‌ی بڕیوە. تا به ئه‌مڕۆ خەڵك و ژینگەپارێزان چه‌ند جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام شاره‌داری له بڕێنه‌وه‌ی دارستانه‌كان به‌رده‌وامه. ڕێكخراوی “سەرڤی سەوز”ی داڵاهۆ له‌و باره‌وه دەڵێت: هەموو دار چنار و دار گوێزەكان بڕاون و هەمووشی داری باش و تەندروست بوون.
