ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی كرماشان له‌ئاست وشكبوون و له‌ناوچوونی هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ری چۆمی “دینه‌وه‌ر” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، کۆمارى ئیسلامى لە بوارى ئاودا کارەساتى گەوری ئینسانى و ژینگەیی لە سەراسەرى ئێران خوڵقاندووە و هەتا دێت زیاتر ئێران به‌ره‌وه بیابانی بوون ده‌بات. ڕووباری “دینەوەرئاو“ى دەشتى “دینەوەر” و “چەمچەماڵ” لە ئوستانی کرماشان، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه وشكبووه و به‌هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ری دیكه‌ی ئه‌و چۆمه له‌ناوچووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ش به كشتووكاڵی گوندنشینانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.