کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی به‌ریتانیا له‌ئاست سووته‌مه‌نییه‌ نه‌وتییه‌كان

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی به‌ریتانیا له‌ئاست سووته‌مه‌نییه‌ نه‌وتییه‌كان

ڕۆژ هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، لایه‌نگرانی ڕێخراوی ژینگه‌یی به‌ناوی “له‌ سووته‌مه‌نیه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز، له‌ پۆمپ به‌نزینه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی ژینگه‌ و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “له‌ سووته‌مه‌نیه‌ نه‌وتیه‌یكان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن” له‌ به‌ریتانیا، هێرشیان كرده‌سه‌ر پۆمپ به‌نزینه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. له‌ هێندێك ناوچه‌ش ناڕازیان پۆمپ به‌نزینه‌كانیان داگیركرد و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ شۆفێرێك سووته‌مه‌نی وه‌ربگرێت. لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ سووتاندنی سووته‌مه‌نییه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ هۆكاری گه‌رمبوونی كه‌شی زه‌وی و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها وشكه‌ساڵی و مردنی هه‌زاران كه‌س له‌ جیهاندا به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه‌ ده‌زانن و داوای ڕاگرتنی سووتاندنی سووته‌مه‌نییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن.