کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی ئیلام له‌ئاست وشكبوونی چۆمی “گاماسیاو”

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی ئیلام له‌ئاست وشكبوونی چۆمی گاماسیاو

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست وشكبوونی چۆمی “گاماسیاو” به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هۆكاره‌كه‌یان بۆ ناكاراه‌مه‌یی ڕژیم له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو زانی.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، چۆمی “گاماسیاو” و “ته‌نگی برنجان”ی ئیلام خه‌رێكه‌ دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌كێشێت و به‌ هه‌زاران ماسی خه‌رێكه‌ له‌ناو ده‌چن.  به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئیلام، چۆمی “گاماسیاو” به‌درێژایی مێژوو نه‌خشێكی گرینگی له‌ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ و ڕاگرتنی ئێكۆسیستمی ئۆستان بووه‌ به‌ڵام به‌ به‌ره‌كه‌تی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی خه‌رێكه‌ وشك ده‌بێت و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ دانیشتووان و ژینگه‌ی ئۆستان ده‌گه‌ینێت.