ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، ژینگه‌دۆستانی ئیلام له ئاست داگیركردنی به‌ستێنی چۆم و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی پاكۆڵ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر به‌ستێنی چۆمی گوندی پاكۆڵ له ناوچه‌ی گڕاب و وێڕای تاڵانكردنی لم و ڕێخی ئه‌و ڕووباره، له‌وه‌ڕگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چۆمهكهیان بۆ لێدانی كارخانه‌ی ماسهشوویی داگیر كردووه. ژینگه‌دۆستانی ئیلام ده‌ڵێن: چه‌ند جار له ئاست ئه‌و تاڵانكارییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.