کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌دۆستانی ئیسفه‌هان له‌ ناوچه‌ی عه‌له‌ویجه‌

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌دۆستانی ئیسفه‌هان له‌ ناوچه‌ی عه‌له‌ویجه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، ژینگه‌دۆستانی ناوچه‌ی عه‌له‌ویجه‌ی ئیسفه‌هان دژ به‌ چالاكی ده‌یان مه‌عده‌ن و له‌ناوچوونی ژینگه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خۆپێشانده‌ران زه‌نجیره‌ی ئینسانیان ساز كردووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم هۆشداریان به‌ مافیاكانی حكوومه‌ت داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ حازرن له‌ پێناو پاراستنی ژینگه‌ی عه‌له‌ویجه‌ گیانیان فیدا بكه‌ن.