کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی گه‌چساران له‌ ئاست هه‌ژاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی گه‌چساران له‌ ئاست هه‌ژاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی دانیشتووی شاری گه‌چساران له‌ ئاست هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ریان دا و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ژنانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: گه‌چساران یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازه‌ له‌ ئێران، به‌ڵام شاره‌كه‌ له‌ كه‌لاوه‌ ده‌چێت و گه‌نجه‌كانی هه‌موو بێكار و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ژارن. داهاتی نه‌وتی ئه‌و شاره‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌چساران و گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ته‌رخان نه‌كراوه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ هه‌موو جۆره‌ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن.