کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی له‌ ڕۆژی “حیجاب و عیفاف”دا له‌ سه‌ر‌اسه‌ری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی له‌ ڕۆژی حیجاب و عیفافدا له‌ سه‌ر‌اسه‌ری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌دان ژن له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌ لابردنی حیجاب به كه‌مپه‌ینی “حیجاب بێ حیجاب” په‌یوه‌ست بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به‌ ژنانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا و خوازیاری ئازادی و به‌رابه‌ری جینسییه‌تی بوون.

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆككۆماری ڕژیمی ئیسلامی ئێران له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا ته‌رویج ده‌كرێت و خوازیاری به‌كرده‌وه‌درهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی له‌ ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی له‌ سه‌ر “حیجاب و عیفاف” بوو. پاش ئه‌و لێدوانه‌ی “ڕه‌ئیسی”، به‌رپرسانی ڕژیم یه‌ك له‌دوای یه‌ك خوازیاری سزادانی ژنانی بێ حێجاب بوون و دژبه‌رانی “حیجابی زۆره‌ملی” كه‌مپه‌ینێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی ژنان ڕاگه‌یا‌ند و ڕۆژی ڕابردوو به‌سه‌دان ژن له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌ لابردنی حجاب له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان خوازیاری ئازادی و یه‌كسانی جنسییه‌تی بوون.