به وته‌ی هاووڵاتیان، ژنانی خه‌ڵكی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌و شاره ناڕازین و داوای پاڵپشتی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، ژنانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی، خراپی ڕێگه‌وبان، نه‌بوونی پزیشكی بسپۆر و كه‌می نه‌خۆشخانه له‌و شاره ناڕازین و ده‌ڵێن: نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ژنان و منداڵان گیانی دایكانی دووگیان و منداڵانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپی ڕێگه‌وبان هاتووچۆكردن بۆ كرماشان و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر زۆر سه‌خته و به‌هۆی نائیمه‌ن بوونی جاده‌كان، ساڵانه ده‌یان هاووڵاتی له مێحوه‌ركانی ئه‌و شارستانه ده‌بنه قوربانی.