به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی ژن له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ندكراوان و ده‌ستیان كردووه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌ند به‌ندكراو به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كراون. له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا، هه‌واڵی ئاگرگرتنی به‌ندی ژنانی زیندانی قه‌رچه‌ك بڵاو كرایه‌وه و به‌ندكراوان له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه داوای یارمه‌تیان له خه‌ڵك كرد.