ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ژماره‌یك له دادوه‌ره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌ردانی زیندانی ئێڤیان كرد و به‌ندكراوانی سیاسی ژن به وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له كاتی سه‌ردانی لێژنه‌ی قه‌زایی ڕژیم، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه و سروودی شۆرشگێڕانه‌یان خوێندووه. ناڕازیان له پشت درگای به‌ستراوی زیندان دا ڕایانگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وان به بۆنه‌ی به‌دواداچوون بۆ پهروهندهكانی خۆیان نییه، به‌ڵكوو له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌زگای قه‌زاییه. ژنانی به‌ندكراو هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “موجاهد كوركور” و “ڕه‌زا ڕسایی” بوون. شایانی باسه كه به‌دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه، به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوانیان له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كردووه.