کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی توركیه دژبه‌ كوشتنی ژنان

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی توركیه دژبه‌ كوشتنی ژنان 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی توركیا له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته له‌ ئاست كوشتنی ژنان له‌لایه‌ن پیاوان و پشتیوانی حكوومه‌ت له‌ كولتووری پیاوسالاری خۆپێشاندانیان كرد.

ئێواره‌ی هه‌ینی، ژنانی توركیا پاش كوشتنی وه‌حشیانه‌ی دوو ژنی گه‌نج به‌ ناوه‌كانی سه‌میح چه‌لیك، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و عایشه‌ نوور، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ توندووتیژی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی توركیا، كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ناوی “ئێقباڵ ئۆزۆنه‌ر” خۆشه‌ویشتی پێشووی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوشتووه‌ و دواجار چووه‌ته‌ لای خۆشه‌ویسته‌ تازه‌كه‌ی و سه‌ری بڕیوه‌.