له سه‌روبه‌ندی چواره‌مین ساڵی به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌و وڵاته دژ به بێده‌نگی كۆمه‌ڵگا جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان چالاكییان ئه‌نجام دا.
ژنانی ناڕازی كۆمه‌ڵگای جیهانیان به سازیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تالیبان تۆمه‌تبار كرد و ڕه‌خنه‌یان له‌و وڵاتانه گرت كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره ئاسایی ئه‌كه‌نه‌وه. چالاكوانانی ژن ڕایانگه‌یاند: حكوومه‌تی تالیبان به شێوه‌ی سیستماتیك ژنانی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و په‌روه‌رده وه‌لانا ناوه و به په‌یڕه‌وكردنی ئاپارتایدی جنسیه‌تی، داهاتووی ژنانی تاریك كردووه. كۆمه‌ڵگای جیهانی ژنانی ئه‌فغانستانیان له پێناو قازانجپه‌ره‌ستی دا قوربانی كردووه.