ذ
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له گرووپه چه‌په‌كانی تایوان له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی “نانسی پلوسی” له‌شاری “تایپه” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئا‌مریكا له‌و وڵاته نیشاندا. هه‌روه‌ها له شاری سانفڕانسیسكۆی ئامریكاش كۆمه‌ڵێك له چینییه‌كانی دانیشتووی ئا‌مریكا له به‌رده‌م ده‌فته‌ری “نانسی پاوسی” له‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئامریكاییه نیشاندا. چالاكانی چه‌پگه‌را له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتنی “نانسی پلوسی“یان بۆ تایوان به پێشێلكردنی حاكمییه‌تی میللی چین وه‌سف كرد و ڕایانگه‌یاند: “پلوسی” ئه‌بێت سه‌ردانی ده‌نگده‌رانی خۆی بكات كه ببینێت چینی كرێكاری ئا‌مریكا له چ باروودۆخێكدا ده‌ژین.