ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزره‌دان، چالاكانی ژینگه‌یی و لایه‌نگرانی سرووشت له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژبه به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی فۆسیلی و پیسكردنی كه‌ش و هه‌وا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژینگه‌یی و لایه‌نگرانی سرووشت له شاره‌كانی ڕۆمی ئیتالیا، ژنێڤی سویس و له‌نده‌نی به‌ریتانیا دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی فۆسیلی له‌لایه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهانه‌ه‌وه خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی ژنێڤیان ڕاگرت و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی گۆڵخانه‌یی و ڕێگری كردن له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بوون.