کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌ له‌ئاست خراپی دۆخی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری و ڕێگری كردن له‌ تێكه‌ڵبوونی ئاوڕۆی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ ئاوی چۆم و زه‌ویه‌ كشتووكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بوون.

به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌، ئاوه‌رۆی ئه‌و شاره‌ تێكه‌ڵی چۆمی شاره‌كه‌ ده‌بێت و ده‌ڕژێته‌ نێو زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵك و به‌رهه‌می كشتووكاڵی باخات و سه‌وزه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی پیس ده‌كات. به‌ پیسبوونی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییانه‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی وه‌كوو “وه‌با” و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌زگای گه‌وارش.