کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی سیاسی و سنفی له‌ ئاست حوكمی زیندانی ئه‌حمه‌د دره‌خشان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی سیاسی و سنفی له‌ ئاست حوكمی زیندانی ئه‌حمه‌د

زیاتر له‌ ٦٠٠ نووسه‌ر، موعه‌لیم، هونه‌رمه‌ند، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د دره‌خشان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج، ئه‌حمه‌د دره‌خشان، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی به‌ تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “پڕۆپاگه‌ندا دژی ڕژیم له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات، قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپ و ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوورخرانه‌وه‌ له‌ پیشه‌ی موعه‌لیمی و قه‌ده‌غه‌ی كاركردن له‌ ئیداره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردووه‌