پێرسۆنێلی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی خووزستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵان، دژ به نائه‌من بوونی فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی كاروون ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی كروون كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێت كه زۆر كۆنن و ئه‌منیه‌تیان نییه. دابین نه‌كردنی فڕۆكه‌ی نوێ و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان، گیانی كرێكارانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌وت داوای دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن.
