ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤٠ كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی “نه‌به‌وی” شاری دزفوول له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و بیمه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی پێ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناتوانن پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه له وڵامی كارمه‌ندانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی قه‌رزه‌كانمان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی قه‌یرانی دارایی بووین و ناتوانین حه‌قده‌ستی پێرسۆنێله‌كانمان بده‌ین. شایانی باسه كه نه‌خۆشخانه‌ی “نه‌به‌وی”ی دزفوول بڕی ١٠ ملیارد تمه‌ن به ته‌ئمیین ئیجتیماعی قه‌رزداره.
