ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌بزه‌وار، تاران، به‌نده‌رعه‌باس و شیراز دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌ره‌ستاران، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیانی كه‌م كردووه‌ته‌وه. هه‌ندێك له په‌ره‌ستاران به بڕی چوار ملیۆن و ژماره‌یه‌كیان به بڕی ٨ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستیان كه‌م كراوه. په‌ره‌ستارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، پێدانی سه‌ختی كار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و په‌رداختی ئیزافه‌كاری بوون.