ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی شاری “گورگان” سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٩ مانگه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێنه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار بوون.
