په‌ره‌ستارانی ئێران له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕازین و داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی په‌ره‌ستارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زێنه‌كانی ژیانیان نییه. به‌و بۆنه‌وه شه‌پۆلی كۆچكردنی په‌ره‌ستاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێكردووه و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارده‌كه‌ن، چه‌ند هێنده‌ی كادری ده‌رمانی ئێران حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و ساعه‌تی كاریان له‌چاو په‌ره‌ستارانی ئێرانی زۆر كه‌متره. په‌ره‌ستاران له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.