ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: هه‌ر په‌ره‌ستارێك ١٣٠ ساعه‌ت ئیزافه‌كاری ده‌كات به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن پاره وه‌ر ده‌گرێت.
وێڕای كه‌می په‌ره‌ستار له ئێران، وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه ساڵانه ٢ هه‌زار په‌ره‌ستار له ئێران بۆ وڵاتانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها هۆكاری كۆچكردنی په‌ره‌ستارانی بۆ كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و پیشه‌یی گه‌ڕانده‌وه به‌ڵام هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه باس نه‌كرد. هه‌روه‌ها خانه‌ی په‌ره‌ستاری ئێران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر په‌ره‌ستار به ئه‌ندازه‌ی ساعه‌ته كارییه‌كانی، ئیزافه‌كاری ده‌كات به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێت وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی نییه.
