ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان له‌ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ “شهسكام” شیركه‌تی په‌یمانكاری واسیته‌ی دامه‌زراندنی كرێكارانی په‌یمانی، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئێستا ١٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه و چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، موخابراتی ئیسفه‌هان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ڕازی نه‌بووین قه‌راردادی كاتی له‌گه‌ڵیاندا ببه‌ستن، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شیركه‌تی “شهسكام” نوێ ناكاته‌وه. ئێستا شیركه‌تی “شهسكام” بهكرێكاران قه‌رزداره و ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه كه ڕێگه ناده‌ن كرێكاران بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.