ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیانی شاری ئیلام له نامه‌یه‌كدا كه به ده‌ست تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه گه‌ییشتووه، به‌هۆی پشتگوێ خرانی ئه‌و ئوستانه له ڕووی ئابووری و دانه‌مه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی له سه‌ر سنووری شاری مێهران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی شاری مێهران كه هاوكات له گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له ئوستانه‌كانی كرماشان و سنه ده‌نگی متمانه‌ی پێ‌درابوو، دیارنییه كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به كرده‌وه‌یی كاری بۆ ده‌كرێت و داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئوستانه‌كانی دیكه‌ی كرماشان و سنه كاریان بۆ كراوه و به‌شێك له‌و بازارچه سنووریانه ئێستا كاری بازه‌رگانی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێت. هاوڵاتیانی شاری ئیلام له‌و نامه‌دا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و ئوستانه ده‌ربڕیووه و ڕایانگه‌یاندووه، وه‌كوو پڕۆژه ئابووریه‌كانی دیكه له‌م ئوستانه‌دا، ناوچه‌ی ئازادی بازهرگانیهش پشتگوێ ده‌خرێت له كاتێكدا ده‌توانێت ببێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ئه‌و ئوستانه.