کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان خه‌ڵكی گوندی “قاسملوو”ی ورمێ له‌ ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان خه‌ڵكی گوندی قاسملووی ورمێ له‌ ئاست ڕووخانی

بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی به‌شێك له‌ دانیشتووانی گوندی “قاسملوو”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ و هه‌وڵی ڕووخاندنی ماڵه‌كانیاندا كه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان، به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌و خانووانه نزیك له‌ جاده‌ن و‌ زیادڕووییان كردووه،‌ هێرشیان بردووه‌ته‌ سه‌ریان و ڕووخاندوویانن. ئەم هەڵوێستەی شارەداری ورمێ لە حاڵیکدایە کە کەسانی گرێدراو بە ئیتلاعات و سپای پاسداران، دارستان و شاخەکانی ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه‌ و به‌ده‌یان وێلا و كۆشكیان له‌ نزیك ئه‌و جاده‌یه‌ ساز كردووه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكیش نین.