به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی و ئارد، به‌رهه‌می ماوه‌به‌سه‌رچوو له نێو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی شاری كرماشان، شیركه‌تی شیره‌مه‌نی “بێستوون” به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نیو و ڕزیوه و فیڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌رواری ساخته به‌سه‌ر بهستهبهندییهكان لێده‌ده‌ن. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها وتی، چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه گرتووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. هاووڵاتییه‌كی دیكه كه نانه‌واخانه‌ی هه‌یه، به ده‌ست ئاردی بێ كوالێتیه‌وه ده‌ناڵێت و ده‌ڵێت ماده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی پلاستیكیان تێكه‌ڵ به ئارده‌كه كردووه و بۆنێكی ناخۆشی لێوه دێت هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه كاروباره‌كه‌یان ڕاگرتووه و ناتوانن نانی لێ به‌رهه‌م بێنن و بیده‌ن به خه‌ڵكی هه‌ژار.