ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شاری پیرانشار له ئاست كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵ و خاشاك له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی، به‌رپرسانی شاره‌داری پیرانشار ئاگایان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره نییه و هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی هاووڵاتییان ناده‌ن. به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، شاره‌داری ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ به خه‌ڵك ده‌ده‌ن و باجێك كه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن ده‌یدزن و هیچ خزمه‌تگۆزارییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵك ناكه‌ن.