به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپی ڕێگاكانی ئه‌و شاره به تایبه‌ت ڕێگای ترمیناڵی ئه‌و شاره بۆ پردی زرێبار ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ده‌ست خراپی ڕێگا وبانه‌كانی ئه‌و شاره وه‌زاڵه هاتوون و سه‌ره‌ڕای چڕندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به دۆخی خراپی ڕێگا وبانه‌كانی ئه‌و شاره نه‌داوه. به وته‌ی ناڕازییان، شاری مه‌ریوان سنووری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و سنووره‌كانی ئه‌و شاره زۆرترین داهاتی تیجاری هه‌یه بۆ ڕژیم به‌ڵام هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره نه‌بووه.