کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری پێشووی شاره‌كانی بانه‌ و بۆكان كه‌ چه‌ندین په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌یه،‌ ئێستا وه‌كوو شاره‌داری مهاباد دانراوه‌ و هاووڵاتییانی مهابادی به‌ ده‌ست دزی و گونده‌ڵییه‌كانیه‌وه‌ وه‌زاڵه‌ هاتوون

به‌ وته‌ی ئه‌ندامێكی شۆرای شاری بۆكان،بابه‌ك ڕۆ‌سته‌م پوورشاره‌داری پێشووی ئه‌و شاره‌دارییه،‌ سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوكاری دیكه‌ی، به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ په‌یمانكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ به‌شی بیناسازی، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ركار لابران، به‌ڵام خودی شاره‌دار ڕزگاری بوو و ئێستاش وێڕای ته‌واوی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی له‌ شاره‌دارییه‌كانی بۆكان و بانه‌، وه‌كوو شاره‌داری مهاباد دانراوه‌ و له‌وێش درێژه‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌دات.