ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی شاری مهاباد له ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌و شاره و ده‌ورووربه‌ری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك و ژینگه نادات، زبڵێكی زۆری له نزیك گۆڕستانی گۆگ ته‌په كۆكردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌یكه ڕێگه چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه یان له شوێنێكی دیگه چاڵی بكات. كه‌ڵكه‌بوونی زبڵ له‌و شاره ته‌ندرووستی خه‌ڵكی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و گله‌یی و گازه‌ندی خه‌ڵك له شاره‌وانیتا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.
