کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مامۆستایانی ئه‌مریكا له‌ ئاست حوكمی په‌خشان عه‌زیزی

ناڕه‌زایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مامۆستایانی ئه‌مریكا له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، كارناسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكارانی فمێنیستی ئه‌مریكا له‌ دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست پشتڕاست كردنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌هرزاد مۆجاب، چالاكی سیاسی و سیلویا فدریچی هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستا و خوێندكاری زانكۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامی ژنان له‌ ئێران بوون. هاوكات، كارناسانی نه‌ته‌ه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ ئاست ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزیان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ زانی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ و ڕاگرتنی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران بوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئازیتا كه‌دخۆدا، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نیش له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بووه‌.