به وته‌ی بەرپرسی ئه‌نجومه‌نی سنفی نانەواکانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا: حه‌قده‌ستی كرێكاران له نانه‌واخانه‌كان گرێگدراوە به نرخی نان و زۆربه‌ی كرێكاران كه ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ستێكی كه‌میان هه‌یه، ناچار به دانی پشكی بیمه‌كانیانن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارفه‌رماكان له زۆربه‌ی نانه‌واخانه‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا حه‌قی بیمه به كرێكاران ناده‌ن و له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاراندا، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردنیان لێ ئه‌كه‌ن. ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قی بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایا و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.