کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی نانه‌واكان له‌ شاری مه‌شهه‌د

ناڕه‌زایه‌تی نانه‌واكان له‌ شاری مه‌شهه‌د 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ نانه‌وایانی شاری مه‌شهه‌د دژ به‌ كه‌مبوونی داهات و ناكارامه‌یی سامانه‌ی نانینۆ كۆبوونه‌وه‌.

نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی نانه‌وایان، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌رده‌وامی به‌ پیشه‌كانیان نه‌ده‌ن. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی نانه‌واخانه‌كان، پێدانی یارانه‌ و پشكی ئارد و كۆتایی هاتنی گوشاری‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر چالاكی سنفی بوون.