ڕۆژی ڕابردوو، نانه‌واكان له شاری تاران دژ به ناكارامه‌یی سامانه‌ی نانینۆ و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد، له به‌رده‌م یه‌كێتی نانه‌وایانی تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بڕانی پشك و یارانه‌ی ئاردی هه‌ندێك له نانه‌واخانه‌كان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی نانه‌وایان له خراپیدایه و خوازیاری كۆتایی هاتنی دزی به‌پرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و پێڕاگه‌یشتنی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ر سكاڵاكانیان، پێدانی پشك و یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر نانه‌وایانی ناڕازی بوون.