ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نانه‌واكانی شارستانی سه‌راوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ن ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و هه‌روه‌ها ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پچڕانی به بێ ئاگاداری و به‌رده‌وامی كاره‌با زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و سه‌ره‌ڕای باره‌ها ناڕه‌زایه‌تی دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، به‌رپرسان و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای پێنه‌دانی پشكی ئارد و هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆری ئابووری بۆ سه‌ر نانه‌وایان، ئێستاش به پچڕانی كاره‌با له دۆخێكی زۆر خراپتردا ده‌ژین و توانای به‌رده‌وامی پیشه‌كانیان نییه.
