ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، نانه‌واخانه‌كانی یه‌زد بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و كارتخانهكانی سامانه‌ی نانینۆیان فڕێ دا.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. به‌و بۆنه‌وه كارتخانهكانی سامانه‌ی نانینۆ كه به‌ستێنێكی به‌رینی بۆ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكوومه‌ت درووست كردووه فڕێ داوه.