ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، نانه‌واخانه‌كانی مه‌ریوان و مهاباد بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست كواڵێتی نزمی ئه‌و ئارده‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دابین ده‌كرێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ریڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، كواڵێتی ئاردی هه‌ندێك له كارخانه ئارده‌كان زۆر خراپه و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كیسه ئاردیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نانی لێ به‌رهه‌م نایێت فڕێ داوه. خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست ئاردی باشمان پێ نادات و خه‌ڵكیش به‌ده‌ست كواڵێتی خراپی نانه‌وه ناڕازین.
