ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاری كرمان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش له ئاست جێگیركردنی ئاخوند له قوتابخانه‌كان دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
موعه‌لیمانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر منداڵانی خه‌ڵك پیویستیان به ئاخوند ببوایێت ده‌چوونه حه‌وزه‌ی عیلمیه نه‌ك مه‌دره‌سه. موعه‌لیمان له ئاست په‌ره‌پێدانی خورافه و گه‌نده‌ڵی له قوتابخانه‌كان دا هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت و ڕایانگه‌یاند: مه‌دره‌سه شوێنی په‌روه‌رده‌ی زانستیه و ئامووزش و په‌روه‌رش ئه‌بێ مامۆستای به ئه‌خلاق و زانا دامه‌زرێنێت نه‌ك مه‌لا و ئاخوندی بێ مایه له جێگه‌ی موعه‌لیمی دڵسۆز دابنێت.
