کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له‌ سه‌راوان

ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له‌ سه‌راوان 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی شارستانی سه‌راوان له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی سه‌راوان ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌شێك له‌ هاوكاره‌كانیان له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان خزمه‌ت ئه‌كه‌ن و به‌هۆی كێشه‌ی دارایی توانای هاتووچۆیان نییه‌ و ناچارن بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك بمێننه‌وه‌.