کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتومبێل له‌ تاران

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتومبێل له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتومبێل له‌ تاران، دژ به‌ ڕاده‌ست نه‌كردنی ئۆتومبێله‌كان و قه‌ره‌بوو نه‌كردوونه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆر له‌ ماڵدزراوان خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانن كه‌ به‌ به‌ بیانووی پێدانی ئۆتومبێلی هه‌رزانی چینی، پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رگرتوون و ئێستا زه‌ره‌مه‌ند بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌تانه‌ دوو له‌ سه‌ر سێی نرخی ئۆتومبێله‌كانیان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام هه‌زار ملیارد تمه‌نیان تاڵان كردووه‌ و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیاندیتووان نین.