ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی كوشا خۆدرۆ له به‌رده‌م بینای ئه‌م شیركه‌ته له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه سه‌ره‌ڕای پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌و شیركه‌ته، هێشتا ئۆتۆمبیله‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه. ناڕازیان بە وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌دواداچوونی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان سەبارەت بە كێشه‌ی ماڵدزراوان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.