ڕۆژی ڕابردوو،ماڵدزراوانی شیركه‌تی “فه‌رشی زه‌ڕین تۆره‌نج” له شاری “شه‌هر كورد” سه‌ر به پارێزگای چه‌هارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی ماڵدزراوان، هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر دۆسیه‌كه، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان بوون.